ئه‌و وڵاتانه‌ی که له پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی به‌شداری کۆتاییه‌کانی جامی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له گرۆلهکه‌ی سوێد به‌شدارن، هولاند و فینلاند و مۆلداڤیا و سان مارینۆن. ئه‌مه دوێنێ ئاشکرا بوو کاتێک نۆ گرۆی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا له تیروپشکێکدا یه‌کاڵا بووه‌وه که له وارشۆی پۆلۆنیا ئه‌نجام درا و دیاره کۆتایی پاله‌وانێتی جامی ئه‌ورووپا له پۆلۆنیا و ئۆکراینا ئه‌نجام ده‌درێت. دوای تیروپشکه‌که لایه‌نه سوێدییه پێوه‌ندیداره‌کان ئاکمه‌که‌یان زۆر به‌دڵ بوو. ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوێد ئێریک هامرێن ـ به نموونه ـ له‌م باره‌یه‌وه گوتی هه‌ستێکی خۆشم پێدا گه‌ڕا.
هامرێن هۆلاندی به لاوه باشترینی هه‌ڵبژارده‌ی گرۆپه‌که‌یه، چونکه له پاڵاوتنی وڵاتانی به‌شداری جامی تۆپی پێی جیهانیدا سه‌رنجی هامرێنی ڕاکێشاوه و گوتی ده‌مێنیته‌وه که سوێد و مه‌جه‌رستان و فینلاند له‌م گرووپه‌دا به‌ربه‌ره‌کێی یه‌کتر بن.
دیاره برنده‌ی نۆ گرووپه‌که ڕاسته‌وخۆ به‌شداری کۆتاییه‌کانی جامی ئه‌ورووپا 2112ده‌بن، باشترین دووه‌می گرۆکانیش هه‌روه‌ها. به‌ڵام دووه‌مه‌کانی تر له یاریی یه‌کلاکردنه‌وه‌دا به‌ره‌نگاری یه‌ک ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چواریان به‌شدار کۆتاییه‌کان بێت و یاریی گرووپه‌کانیش له سێپته‌مبه‌ر یداهاتوودا ده‌ست پی ده‌که‌ن.